ئەنجومەنی نوێنەران هۆشداری دەداتە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان

ئەنجومەنی نوێنەران هۆشداری دەداتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە دووبارەنەبوونەوەی کێشەکانی دەنگدانی تایبەت لە دەنگدانی گشتیدا.

ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە نیگەرانییەوە لەو کێشە تەکنیکیانە دەڕوانین کە لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دروستبوون، بە تایبەت نەناردنی راپۆرتی کۆتایی ئەنجامەکان، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە سندوقەکان بۆ ناوەندەکانی هەژماردن گواسترانەوە تا بە رێگای دەستی هەژماربکرێنەوە.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران داوایکردووە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گەرەنتی دووبارەنەبوونەوەی ئەو کێشانە بکات کە لە دەنگدانی تایبەتدا دروستبوون، پێش دەستپێکردن بە دەنگدانی گشتی پشکنین بۆ ئامێرەکان بکرێنەوە.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: هەوڵێکی جددی هەیە سێشەممە ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکی جددی هەیە بەزووترین کات ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە. پۆڵا شـ.ـەھید سیروان،…
Total
0
Share