بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەمێكی مامناوەند لە پارێزگاكانی سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و دروستبوونی تەمێكی مامناوەند لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە قەزای پێنجوێن و هەندێك ناوچەی گەرمیان لە درەنگانی شەو و تاوەكو بەرەبەیان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
تێكرای بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم:-
سلێمانی 14.2 ملم
دهۆك دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ 3.9 ملم
بامەرنێ 0.4 ملم
بازیان 9.8 ملم
دەربەندیخان 3.6 ملم
حاجی ئۆمەران 13.8 ملم
هەڵشۆ 5.2 ملم
كەلار 0.4 ملم
كانی ماسی 1.4 ملم
مەیدان 1.2 ملم
سۆران 0.4 ملم