وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، یەكشەممەی داهاتوو دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە تێیدا هاتووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی وەزارەت و دامەزراوەكان پارەداردەكرێن.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە لە هەرێمی كوردستان دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەران.