بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناكۆكییەكان خزمەت بە دۆخی كوردستان ناكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا كە سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم وعێراق، یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد تاوتوێكران و چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە جەختیلێكرایەوە.
پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو و هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت و بەدیهێنەری خواستی هەموولایەك بێت.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ یەكڕیزیی نیشتمانی و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، “ناكۆكییەكان خزمەت بە دۆخی كوردستان ناكەن و پێویستە هەنگاوەكانمان بە ئاڕاستەی قووڵكردنەوەی تەبایی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتربێت بۆ هاوڵاتییان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرۆسەی ئاشتی لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵێکی کاریگەری هەبووە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە…
Total
0
Share