قوباد تاڵەبانی و شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد له‌ شاندێكى په‌رله‌مانتارانی پەرلەمانی ئه‌وروپا به‌ ‏سه‌رۆكايه‌تيى سارا سكيتێدال و پێكەوە تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی جێگە بایەخی هاوبەشی هەردوولایان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا لە شاری هەولێر (8ی ئازاری 2023) شاندی میوان جەختیان لە بەهێزكردنی كوردستان كردەوە لە چوارچێوەی عێراقێكی بەهێزی فیدراڵدا و ئەوەیان خستەڕوو دەخوازن پەیوەندی پتەوی راستەوخۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت، هەروەها ئەوەشیان بیرهێنایەوە كە سەرجەم دەسكەوتە زێڕینەكانی كوردستان لە کاتی یەكگرتوویی و تەبایی هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەدیهاتوون.

لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە، تەحەداكانی قۆناغی ئێستا خزمەتگوزاری و باشتركردنی ژیانی خەڵكن و “كات كاتی حوكمڕانی باشە”. هەروەها باسی لەوەكرد “جێگەی داخە لە ئێستادا لە كوردستان یەكڕیز و یەكگرتوو نین، ئەمەش هۆكاری لاوازییە لە بەغداد”.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش كرد کە پێویستە سەرجەم هەوڵ و كۆششەكان بۆ مسۆگەركردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بێت لە بودجەی گشتی فیدراڵی لەگەڵ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی پرسی نەوت و گاز.

هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد تا ببێتە بنەمایەك بۆ نوێنەرایەتییەكی راستەقینە لە پەرلەمان و حكومەتی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: تا كێشەی نەوت و گاز چارەسەر نەبێت كێشەكانی تر ناتوانین چارەسەر بكەین

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناكۆكییەكان خزمەت بە دۆخی كوردستان ناكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێردمنداڵێك خنكا

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵە لە چەمی دێوانەی سەر بە بەنداوی دێوانە لە قەزای دەربەندیخان…
Total
0
Share