ئەمشەو هاری کەین ڕیکۆرد و ڕۆژوو دەشکێنێت

هاری کەین، هێرشبەری یانەی تۆتنهام لەم وەرزەدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی وەرزێکی نائومێدکەر بووەتەوە، ئەمشەو دەتوانێت ئەو دۆخە تێپەڕێنێت.

گۆڵکاری مێژوویی تۆتنهام، تەنها یەک گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکردووە، لە شەش یاریی دیکەدا تەنها دوو ئەسیستی کردووە.

“شێرەکەی لەندەن” ئەمشەو یارییەکی مێژوویی بەرامبەر میلان ئەنجامدەدات (یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ)، هەموو هەوڵیکی بۆ ئەوە دەبێت بەرامبەر یانە “لۆمپاردی”یەکەی ئیتاڵیا ڕۆژووی گۆڵکردن بشکێنێت.

هەروەها یاریی ژمارە (67) لە چامپیۆنزلیگ و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدات، پێش هوگۆ لۆریسی هاوڕێی دەکەوێت و دەبێتە ئەو یاریزانەی بە درێسی تۆتنهامەوە زۆرترین بەشداری لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا کردووە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستی

بابەتی دواتر

بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە گەدەدا دەمێنێتەوە.. ئایا هۆشدارییەکان لەبارەی قوتدانی بنێشتەوە راستن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share