چۆن بە ئۆتۆمبێلی خۆت گەشتی عەمرە دەكەیت؟

رێنماییەكانی تایبەت بە گەشتكردنی هاوڵاتییان بە ئۆتۆمبێل بۆ وڵاتی سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی عەمرە بڵاوكرانەوە.

بەپێی رێنماییەكان، هاوڵاتییان دەتوانن بە پەیڕەوكردنی ئەم مەرجانەی لای خوارەوە بە ئۆتۆمبێل بچن بۆ عەمرە:-

📌 دەبێت لە گومرگی عێراق كارتی چوونەدەرەوە بۆ ئۆتۆمبێلەكەت بكەیت.

📌 هەموو مۆدێلەكانی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگرێتەوە، بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلەكە بێكەموكورتی بێت.

📌 ئۆتۆمبێلی كرێ دەبێت مۆدێلەكەی 2013 و نوێتر بێت.

📌 نرخی ڤیزای هەر كەسێك لە نێوان 200 بۆ 300 دۆلاردایە.

📌 هەموو هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراق، مافی ئەنجامدانی گەشتی عەمرە بۆ سعودیەیان هەیە.

📌 ماوەی رێگەپێدراو بۆ مانەوە لە سعودیە 90 رۆژە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی هاتوچۆ ڕانەگەیەندرا.. بەستنی ماسك لە شوێنە گشتییەكان و دامەزراوەكان دەسەپێنرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی و سنوردار نەدرا، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share