یەكێتیی مامۆستایان: وابڕوات ئەمساڵ چەند مووچەیەكی مامۆستایان دەفەوتێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەت داهاتی زۆرە و دەتوانێت لەكاتی خۆیدا مووچە بدات، بەڵام بێباكە بەرامبەر بە مووچەخۆران و دەشڵێت، “بەم سیاسەتەی ئێستای حكومەت ئەمساڵ چەند مووچەیەكی مامۆستایان و فەرمانبەران دەفەوتێت”.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەت بێباكە بەرامبەر بە مووچەخۆران نرخی نەوت بەرزە و داهاتی ناوخۆش زۆرە، بەڵام مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشناكات لەكاتێكدا پێشتر راگەیەندرا لە سەرەتای ئەم مانگەوە داهاتی پێویست لەبەردەستدابووە و حكومەت مووچە بە مەبەست دابەشناكات.

بە بڕوای بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەم سیاسەتەی ئێستای حكومەت ئەمساڵ چەند مووچەیەكی مامۆستایان و فەرمانبەران دەفەوتێت و جگەلەوەی پلەبەرزكردنەوەش راگیراوە و كە مانگانە لێبڕینێكی شاراوەش لەسەر مووچە پەیڕەودەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: ئەو کەسانەی ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە سەردانمان بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە سەردانیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازیی داوای كۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكات

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، “هیچ پاساوێک نەماوە” بۆ لێبڕینی موچە و داواشدەكات بە زووترین کات پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە. ئەنجومەنی…
Total
0
Share