سودانی پەیامێكی لە یادی راپەڕیندا بڵاوكردەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێكی لە یادی راپەڕیندا بڵاوكردەوە و دەڵێت، “راپەڕین كۆتایی بە رژێمی دیکتاتۆری هێنا و وانەیەکە لە مەردایەتی و سەربەرزی”.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پەیامێکی لە ساڵیادی راپەڕیندا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “دوای سێ دەیە یادی راپەڕین دەکەینەوە، کە وانەیەکە لە مەردایەتی و سەربەرزی و بەڵگەیە لەسەر دڕندایەتیی دیکتاتۆرییەت و تاوانەکانی بەرامبەر بە خەڵکی بێتاوان لە ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان كە تەنها تاوانیان ئەوە بوو، هەڵقوڵاوی گەلێك بوون كە ستەم و زۆرداریی رەتدەكردەوە”.

سودانی جەختدەكاتەوە لەوەی راپەڕین بە چەندین گۆڕی بەكۆمەڵ كۆتاییپێهات، بەڵام بەرهەمەكەی کردنەوەی دەرگایەک بوو بۆ کۆتاییھێنان بە چارەنووسی جەلاد و تیاچوونی.

دەشڵێت، “سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی راپەڕین دادەنەوێنین و خۆشبەحاڵیان كە سەركەوتنیان بەدەستهێنا و شەهیدبوونیان پەردەی لەسەر رووی رژێمی سەركوتكاری هەڵماڵی و شكۆمەندییان بۆ خۆیان و رۆڵەكانیان بەدەستهێنا”.

سەرۆك وەزیران لە پەیامەكەیدا دووپاتیدەكاتەوە كە ئەمەکداری بۆ شەھیدانی راپەڕین، کارکردنە بۆ بونیادنانی وڵاتێک کە ھەموو نەتەوەکان و رۆڵە و نەوەی شەهیدان شانازیی پێوەبکەن و حكومەتێك دروستبكرێت كە خزمەتگوزاری و بەخششی زیاتر پێشکەشبکات و خزمەتی خەڵک بکات و پێداویستییەكانیان دابینبكات.

بابەتی پێشتر

حكومەتی راسپاردە چۆن پارەی نەوتی هەرێم بەهەدەر دەدات؟

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغداد و هەولێر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share