نەوەی سێیەمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنیی عێراقی خرایەڕوو

لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە نەوەی سێیەمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنیی عێراقی خرایەڕوو.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران رایگەیاند، نەوەی سێیەمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنیی عێراقیی نوێ تایبەتمەندیی هونەریی بەرزی تیایە و، لەلایەن رێكخراوی فڕۆكەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی (ئیكاو)ەوە متمانەپێكراوە.

پاسپۆرتەكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی نزیكەی 85%ی رێوشوێنە كاغەزی و ئیدارییەكان، دەشتوانرێت لەماوەی تەنها رۆژێكدا بۆ هاوڵاتییان دەربكرێت، وەك ئەوەی نووسینگەكە ئاماژەی پێداوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرایكرد، جۆرە نوێیەكە بازدانێكی جۆریی دەبێت لە دابینكردن یان وەرگرتنی لەڕووی كوالیتی و خێراییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێنینەوە

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایدەكات، بەغداد ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەگرێتەبەر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: پێش هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەبێت ڕێككەوتن ئەنجامبدرێت و حكومەت پێكبهێندرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەبێت حكومەت پێكبهێنرێت تا بتوانێت یاساكانی…
Total
0
Share