فەرمانگەیەکی کارەبا پێویستی بە کارمەندە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هەلی کاری بۆ چەند پسپۆڕییەک راگەیاندووە، کە دەبێت داواکاری لە رێگەی فۆرمی ئۆنلاینەوە بکرێت.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “هۆبه‌ی چاكسازیی كاره‌بای پێنجوێنی سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرایەتیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سیدسادق پێویستی به‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی رۆژانه”.

ئەو بوارانەی فەرمانگەی کارەبای پێنجوێن پێویستی پێیەتی، (کاری تەکنیکی کارەبایی، کاری کۆمپیوتەریی و کارگێڕی، کاری ژمێریاری و ووردبینی، کاری شۆفێریی”.

ئاماژە بەوەکراوە کە هەرکەسێک خوازیارە دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژدا و بەشێوەی ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
Total
0
Share