دەزانیت مووچەی شۆفێرانی “فۆرمولا 1” چەندە؟

ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری “فۆرمۆلا 1” و تیمی “ڕێدبوڵ” لە بواری خێراییدا زۆرترین مووچە بەدەستدەهێنێت.

دوای دوو ناسناوی لەسەریەکی پاڵەوانێتی جیهانیی “فۆرمولا 1″، ماکس ڤێرشتاپنی شۆفێری هۆڵەندی بووەتە خاوەن بەرزترین مووچە لە بوارەکەدا.

ڤێرشتاپن لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە مووچەی سەرەکی و داهاتی سپۆنسەرەکانییەوە، زیاتر لە (150) ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.

ئەمەی خوارەوە لیستی مووچەی (10) باشترین شۆفێری “فۆرمولا 1″ە:

ماکس ڤێرستاپن (ڕێدبول): 55 ملیۆن دۆلار

لویس هامیلتۆن (مێرسیدس): 35 ملیۆن دۆلار

چارڵز لێکلێرک (فێراری): 24 ملیۆن

لاندۆ نۆریس (ماکلارین): 20 ملیۆن

کارلۆس ساینز (فێراری): 12 ملیۆن

سێرجیۆ پێرێز (ڕێدبول): 10 ملیۆن

ڤاڵتێری بۆتاس (ئەلفا ڕۆمیۆ): 10 ملیۆن

جۆرج ڕاسڵ (مێرسیدس): 8 ملیۆن

ئیستیبان ئۆکۆن (ئەلبین): 6 ملیۆن

پیێر گازیلی (ئەلبین): 5 ملیۆن

ئەم ئامارە خەمڵێنراوانە مووچەی بنەڕەتییە بۆ هەر شۆفێرێک، بەهای پارەکەش دەکرێت زیاد بکات بە پشتبەستن بە ئاست و ئەنجامی پێشبڕکێ و ناسناوەکان.

بابەتی پێشتر

داهاتووی ئینزاگی لەسەر یەک مەرج وەستاوە

بابەتی دواتر

"پێدەچێت فەرمانی دەستگیركردن بۆ كازمی دەربكرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share