هەولێر.. مامۆستایەك قسەی بە خوێندكارەكەی وتووە و ئەویش خۆی سووتاندووە

لە یەكێك لە خوێندنگەكانی شاری هەولێر خوێندكارێك لە رۆژی ئاڵادا مۆبایلی بردووەتە خوێندنگەكەی و مامۆستاكەی لێی وەرگرتووە و پێی نەداوەتەوە دواتر خوێندكارەكە خۆی سووتاندووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مامی كچەكە رایگەیاند، برازاكەم تەمەنی 17 ساڵە دوای ئەوەی چەند جارێك داوای لە مامۆستاكەی كردووە مۆبایلەكەی بۆ نەگەڕاندووەتەوە و كچەكەش بە خوێندكارەكانی هاوڕێی ووتووە كە خۆی دەكوژێت.

ئاشكراشیكرد، دواتر برازاكەم چووەتەوە ماڵەوە و خۆی سووتاندووە و ماوەی چەند مانگێكە لە ژێر چاودێریی چڕدایە و تائێستا مامۆستاكە چەندجارێك ئاگاداركردنەوەی لە دادگاوە بۆچووە و دەستگیرنەكراوە و داوادەكەین رێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

ژنێك و منداڵەكەی لە رووبارێكی كوردستاندا خنكان

بابەتی دواتر

ئەو خواردن و خواردنەوانەی بە دوژمنی جگەر ناسراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share