مێسی چی دەکات؟

مێسی نیازی وایە لە ئەوروپا درێژە بە یاریی کردن بدات و نایەوێت بەرەو خولی ئەمریکا یان کیشوەری ئاسیا هەنگاو بنێت.

پلانی مێسی ئەوەیە بەشێوەیەکی باش ئامادەکاری بۆ کۆپا ئەمریکاى 2024 بکات.

هەر بۆیە دەیەوێت لەسەر ئاستی ئەوروپا ڕکابەری بکات و پێشبینی دەکرێت بۆ دوو وەرز گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس درێژ بکاتەوە.

گفتوگۆکان هەنگاوی باشیان بڕیوە و پێشبینی دەکرێت دواى یارییەکەى بایرن لە چامپیۆنز لیگ هەموو شتێک یەکلایی ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share