پزیشکی کۆشکی سپی: بایدن تووشی شێرپەنجە بووە

پزیشکی کۆشکی سپی کیڤن ئۆکۆنۆر رایگەیاند، ئەو پشکنینانەی کە لە مانگی شوباتدا لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا وەرگیراون، پشتڕاستیان کردەوە کە گرێیەک لە پێستیدا لەسەر سنگی دەرهێنراوە، دەرکەوتووە گرێی شێرپەنجەیی خانە بنەڕەتییەکان بووە، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم شانە شێرپەنجەییەکان بە سەرکەوتوویی دەرهێنراون.

پزیشکەکەی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، سەرۆکی ئەمریکا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا دەمێنێتەوە بۆ نەخۆشییەکانی پێست وەک بەشێک لە چاودێریی تەندروستی بە بەردەوامی، هەرچەندە شوێنی گرێکە چاکبووەتەوە و پێویست بە چارەسەری زیاتر ناکات .

مانگی رابردوو پزیشکەکان دوایین پشکنینی جەستەیی بایدنی تەمەن 80 ساڵیان بە تەندروستیی باش و “شایستە بۆ کارکردن” راگەیاند .

ئۆکۆنۆر لە نامەیەکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، شێرپەنجەی خانە بنەڕەتییەکان توانای بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی نییە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، فرۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕۆژنامەکە،…
Total
0
Share