فاو: پێنوێنی نرخی خۆراك لە جیهاندا دابەزینێكی كەمی بەخۆوە بینیوە

پێنوێنی نرخی خۆراك لە جیهاندا كە رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) بڵاویدەكاتەوە لە شوباتی رابردوودا بەڕێژەی 0.6% دابەزیوە بەراورد بە كانونی دووەمی رابردوو.

رێكخراوەكە لە راپۆرتێكیدا دەڵێت، ناوەندی پێنوێنی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ بۆ نرخی خۆراك لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 129.8 خاڵ، بە دابەزینێكی كەم بەڕێژەی (0.6 لەسەد) بەراورد بە ئاستی تۆماركراوی كانونی دووەمی 2023.

دەشڵێت، پێنوێنەكە درێژە بە پاشەكشەی دەدات بۆ مانگی یانزەیەم لەسەر یەك، پێنوێنەكە بە بە بڕی 29.9 خاڵ (18.7%) دابەزیووە لەو ترۆپكەی لە ئازاری 2022 پێیگەیشت.

بەپێی پێنوێنییەكە دابەزینێكی كەم لە نرخی دانەوێڵە و گۆشتدا هەیە، كە قەرەبووی زیادبوونی زۆری پێنوێنی نرخی شەكری كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی حاجی ئۆمەران: هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند، هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت. دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند، ئاگاداری هەموو بازرگانان، هاوردەکاران و…
Total
0
Share