كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی بەرگرتن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەندازیار دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانی / رۆژئاوا رایگەیاند، تیمەكانی بڕين و نەهێشتنی سەرپێچی سەر تۆڕەكانی كارەبای بەڕێوەبەرایەتییەكەیان هەڵمەتێكیان بۆ بڕینی سەرپێچی و زیادەڕۆییەكانی سەر تۆڕەكانی كارەبای لە سنووری باخەكانی كێلەسپی سنووری هۆبەی چاكسازیی ڕاپەڕین ئەنجامدا.

راشیگەیاند، ئەم هەڵمەتە بۆ پاراستنی تۆڕەكانی كارەبایە لە زیادەڕۆیی و بە فیڕۆدانی وزەی كارەبا لە پێناو زیاتر خزمەتی هاوڵاتییان و هاوبەشانی كارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەدەپە: داعش لەناوچەكانی دەسەڵاتی توركیاوە چوونەتە حەسەكە و چەكی ناتۆیان پێیە

هەدەپە دڵنیایە لەوەی هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆسەر بەندیخانەی غوێرانی حەسەكە، لایەنی دیكەی لەپشتەوەیە، بۆیە داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بە…
Total
0
Share