ژمارەیەك كارگێڕی لق و بەرپرسی ناوچەی پارتی دەوام ناكەن و ناڕازین لە بەرپرسی لقی نوێی هەڵەبجە

لەدوای كۆنگرەی 14ی پارتی، ئەو حزبە بڕیاریدا بەرپرسی لقەكانی بگۆڕێت، یەكێك لەوانەش بەرپرسی لقی 12ی هەڵەبجە بوو كە شەش كاندید هەبوون بۆ شوێنەكەی، بەڵام بە بریاری مەسعود بارزانی (دلێر حەمە كەریم) دانراوە كەس لەو شەش كاندیدە دانەنران، ئەو بڕیارەش ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە و بەجۆرێك لە كۆی 11 بەرپرسی ناوچەی پارتی لە لقی هەڵەبجە 8 بەرپرسی ناوچە ناڕازین و لەكۆی 10 كارگێڕی لقی هەڵەبجە 5 یان ناڕازین.

بەپێی زانیارییەكان، رۆژی 28ی شوباتی رابردوو بە ئامادەبوونی عەلی حسێن بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی – هەڵەبجە – ڕاپەڕینی پارتی گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی لقی 12ی هەڵەبجەی پارتی كرا لە بەسام عەلییەوە بۆ دلێر حەمەكەریم.

لە دوای دانانی دلێر حەمەكەریم، لە شوێنی بەسام عەلی، ژمارەیەك لە كارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچە نیگەرانن و نەچوونەتەوە دەوام و نیگەرانییەكانیشیان گەیاندووەتەوە عەلی حسێن، بەڵام پێی راگەیاندوون گۆڕانكارییەكە لە دەسەڵاتی ئەودا نییە و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بڕیاری لەسەرداوە.

بەشێك لەو بەرپرسانەی پارتی كە بەو بڕیارە ناڕازین بریتین لە:-

-نورەدین بەشارەتی، كارگێری لق/ هەڵبژاردن-بەكر ساڵح كارگێڕی لق بەرپرسی جەماوەرییەكان-مروەتی محەمەد شەمێرانی كارگێڕی لق دارایی و سەرپەرشتیاری ناوچەی شارەزوور-كامەران عوسمان، بەرپرسی ناوچەی سورێن-جەلال حاجی، كارگێڕی لق و راوێژكاری لق-عارف محەمەد كاكی، بەرپرسی ناوچەی سەیدسادق-عەبدولڕەحمان كاكە عەبدوڵا لێپرسراوی ناوچەی سیروان-بەكر عەبدوڵا، بەرپرسی ناوچەی پێنجوێن-لوقمان قادر، بەرپرسی ناوچەی خورماڵ

بابەتی پێشتر

دادگایەكی ئەمریكا: كۆمپانیای ئێریكسۆنی سویدی بەرتیلی داوە بە تیرۆریستان لە عێراق

بابەتی دواتر

كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت
كەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق 400 هەزار دینارە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێم جێبەجێبكرێت و سندوقی خانەنشینیی دروستبكرێت…
Total
0
Share