وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیكردنەوە بەراییەكانی بۆ سەرجەم بەشەكان راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامە بەراییەكانی ساڵی خوێندنی 2022-2023ـی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خوێندكاران دەتوانن لە كاتی هەبوونی ناڕەزایی لە ئەنجامی نمرەكانیان لە 6ـی ئەم مانگەوە تاوەكو 9ـی ئەم مانگە لە رێگای پەروەردەی قەزاكانەوە “فۆرمی تانە (اعترض) پڕبكەنەوە”.
بە رێگاى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.