مووچە بۆ 12 هەزار هاوەڵی هەمیشەیی نەخۆش دەبڕدرێتەوە

سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی عێراق رایگەیاند، رێوشوێنە هونەری و کارگێڕییەکانی دابەشکردنی مووچە بەسەر هاوەڵانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دابەشدەکرێت.

زکری عەبدولرەحیم سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی عێراق رایگەیاند، “دەستەکەمان رێوشوێنە دارایی و هونەری و کارگێڕییەکانی دابەشکردنی مووچە بەسەر هاوەڵی نەخۆشانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەواوکردووە، ئەمەش پاش ئەوەی جارێکی دیکە پشکنین و پێداچوونەوە بە بەڵگەکانیاندا کراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەسەر بودجەی 2022 بە بەهای سێ ملیار دینار، 12 هەزار هاوەڵی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی مووچە”.

ئاشکراشیکرد، “سەبارەت بە مووچەی فەوتاوی ساڵانی رابردوو، دەبێت چاوەڕوانی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2023 بکەین”.

 

بابەتی پێشتر

کیم جۆن ئون داوای زیادکردنی بەرهەم لە جوتیارانی وڵاتەکەی دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕۆگرامی خوێندنی كۆلیژ و بەشە زانستییەكان دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

پێنوێنەكانی نرخی نەوت سوور دەنوێنن، زێڕی ڕەش لەمڕۆدا زیاتر 1%ی نرخەكەی لەدەستدا. لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا نرخی یەک بەرمیل…
Total
0
Share