زێدان و ئێنریکی بۆ یانەیەکی گەورە پاڵێوراون

ئەگەر گراهام پۆتەرلە پۆستی ڕاهێنەری چێڵسی دووربخرێتەوە، زینەدین زێدان و لویس ئێنریکی پاڵێوراون بۆ جێگرتنەوەی.

بەهۆی ئەنجامە کارەساتبارەکانی چێڵسی-یەوە، پۆتەر لە “ستامفۆرد بریج” فشارێکی زۆری لەسەرە، لە (11) یاریدا تەنها سەرکەوتنێکی بەدەستهێناوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی شکستەکانیشدا گرێنتی بەردەوامبوونی لەدەستدەدات.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” ئاماژەی بەوە کردووە، دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر لیدز یونایتد (پریمەرلیگ) و بوروسیا دۆرتمۆند (چامپیۆنزلیگ) ڕەنگە یەکلاکەرەوە بێت بۆ ڕاهێنەرەکەی پێشووی برایتۆن.

پۆتەر لەم وەرزەدا لە کۆی (26) یاری تەنها نۆ بردنەوەی تۆمارکردووە، وەک شوێنگرەوەشی، ئیدارەی تۆد بۆیلی بیر لە دوو ناوی گەورە دەکاتەوە کە پێکهاتوون لە، زینەدین زێدان و لویس ئێنریکی.

چێڵسی لە ڕیزبەندی دەیەمی خولی نایابی ئینگلیزی-دایە، لە یاریی چوونی قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگیشدا بە دۆرتمۆند دۆڕاوە.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پێنج حزبی کوردستانی بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

مان سیتی ئامادەیە ئەستێرەکەی بە بەرشەلۆنە بفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە

دوای ئەوەی تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دوپاتیكردەوە كە ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە، ئیدارەی یانەكە هەوڵەكانی بۆ هێشتنەوەی…
زیاتر ببینە

ریاڵ مەدرید دەربارەی مباپێ بێدەنگە

رۆژنامەیەكی فەرەنسی نهێنیی بێدەنگبوونی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گرێبەستی كیلیان مباپێ-ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئاشكرادەكات. گرێبەستی مباپێ…
Total
0
Share