بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی کێلێ دەستیپێکرد

هاتوچۆكردنی گەشتیاران لە مەرزی كێلێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەستیپێكرد و هاوڵاتییان دەتوانن لەوێوە سەردانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بكەن.

پێشتر مەرزی كێلێ تەنها هاتوچۆی بازرگانیی لێوەدەكرا و لە ئێرانەوە شمەك و كاڵا هاوردەی هەرێمی كوردستان و شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكران.

سەرچاوەیەك لە كارگێڕیی مەرزەكەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و رایگەیاند، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی کێلێ دەستیپێکرد و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لەو رێگەیەوە سەردانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بكەن.

مەرزی كێلێ یەكێكە لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و رۆژانە نزیكەی 200 بارهەڵگر خۆراك، كەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی لەوێوە هاوردەی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی خانەنشینبوونی مامۆستایان و خەرجکردنی مووچە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێک سەبارەت بەو مامۆستایانە بڵاودەکاتەوە کە خواستی ئەوەیان هەیە پاش خانەنشینبوونیان بەردەوامبن لە وانەوتنەوە.…
Total
0
Share