دارستانی رازیانە سەوزتر دەکرێت

هەڵمەتی یەک ملیۆنیی نەمام روواندن بەردەوامە و دارستانی رازیانە لە پارێزگای سلێمانی سەوزتر دەکرێت.

لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەنگاوەکانی روواندنی نەمام و سەوزکردنی کوردستان چڕتر دەکرێنەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ژینگەییەکان و پاراستنی دارستانەکان، بۆ ئەو مەبەستە و لە پڕۆژەی پارکی دارستانی رازیانە لە پارێزگای سلێمانی دەست بە ئامادەکارییەکان کرا بۆ روواندنی نەمام.

لەبارەی ئەم قۆناغەوە، هاوکار جەلال بەڕێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، “لە چەند مانگی رابردوودا هەڵمەتەکەمان لە شەش پڕۆژەدا بەڕێوەبرد و ئێستاش دوای ڕەوینەوەی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەیەی سنووری پارێزگاکەمانی گرتبووەوە، دەستمانکردەوە بە کارەکانی هەڵمەتەکە لەنێو سنووری چالاکیی بەڕێوەبەرایەتیماندا، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا لە پڕۆژەی دارستانی خدران و پارکی رازیانە و لە رۆژانی داهاتووشدا لە چەندین پڕۆژەی دارستانیدا دەست بە نەمام روواندن دەکەین”.

قادر محەمەد حسێن لێپرسراوی پڕۆژەى پارکی دارستانی رازیانە لەبارەی پڕۆژەكەوە وتی، “ئەمڕۆ دەستمانکرد بە ئامادەکارییە پێویستەکان لە دروستکردنی هێڵی گرادۆنی و لێدانی چاڵ و دانانی سیستمی ئاودێری بۆ ئەو بەشەی پڕۆژەکەمان کە پێویستی بە سەوزکردنە و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ نەمامی پێویستی بۆ دابیندەکرێت”.

بابەتی پێشتر

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا نزیکەی %8 کەمیکردووە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی دوای پەسەندكردنی یاسای کار:<br>یەکێک لە ئەولەوییاتی کارەکانم رەخساندنی هەلی کاری زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share