کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.
لە راگەیەندراوی کەشناسییدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتی ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور .
هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لە هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە.
پلەکانی گەرماش هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی پێشوو دەبێت.