کەشناسی: پلەی گەرمی دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دووشەممە، پلەی گەرمی دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە دوێنێ نزمدەبێتەوە و بەرزترین پلەش لە گەرمیان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمیش روو لە نزمبوونەوە دەكات.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، هاوشێوەی ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 16 پلە، سلێمانی 12، دهۆک 13، کەرکوک 17، زاخۆ 13، هەڵەبجە 14، حاجی ئۆمەران 2، سۆران 12 و گەرمیان 17 پلە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن”‏
سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، جەختدەكاتەوە هۆشداری داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی…
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر خەڵک بباتەوە

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بە کێشەی دکتۆر و نەخۆشێک بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر…
Total
0
Share