روونكردنەوەیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری لە روونكردنەوەیەكدا هەواڵێكی هەندێك لە پەیج و دەزگاكانی راگەیاندن رەتدەكاتەوە.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت، لە چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن لێدوانێک بە ناوی وەزیری دارایی و ئابورییەوە بڵاوکراوەتەوە دەربارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

دەشڵێت، بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە کە وەزیری دارایی و ئابوری لێدوانی بۆ ئەو پەیجە و هیچ دەزگایەکی راگەیاندن نەداوە.

“هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک هەبێت سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە پەیجی رەسمی وەزارەت بڵاودەکرێتەوە”، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە و دووپاتیشیدەكاتەوە، هەر لێدوان و زانیارییەک لە پەیجی رەسمی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاونەکرێتەوە هیچ بنەمایەکی نییە و بەهەند وەرناگیرێت.

بابەتی پێشتر

وتەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆڕبەندی هەولێر 2023

بابەتی دواتر

مێسی ئۆفەرێکی دیکەی لە سعوودیەوە پێگەیشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share