دواجار ئەمریكا گورزەكەی لە توركیا وەشاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر بەرپرسێكی باڵای توركیادا سەپاند، میدیاكانی توركیاش هۆكارەكەی بۆ كڕینی ئێس-400 دەگەڕێننەوە.

میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانونی یەكەم، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڕیاریداوە بە سەپاندنی سزا بەسەر سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی بەرگریی توركیادا.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی بڵاویكردەوە، “بەهۆى كڕينى سیستمى بەرگريى ئاسمانیى ئێس-400 لە ڕوسيا، ئه‌مریكا برياریداوە ژماره‌یه‌ك سزا بەسەر توركيادا، بسه‌پێنێت”.

پێشتر چەندین جار ئەمریكا بە ڕاستەوخۆیی هۆشداری بە توركیا دا لە كڕینی سیستمە ڕوسییەكە، بەڵام توركیا سووربوونی خۆی بۆ كڕینی ئەو سیستمە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر سەپاندنی باجەکان لەلایەن ئەمریکاوە راگەیاند

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، باجەکانی واشنتن هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابوریی عێراق نابێت. باسم عەوادی لە…
Total
0
Share