دۆلار بە رێژەیەكی زۆر بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد بەراورد بە دوێنێ.

دوای كردنەوەی بازاڕ بە كەمتر لە دوو كاتژمێر، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 154 هەزار و 750 دینار و تەنانەت لە شاری هەولێر بۆ ماوەیەكی كەم 155 هەزار دیناری تێپەڕاند، لە كاتێكدا ئێستا لە بەغداد 100 دۆلاری ئەمریكی بە 153 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.

ماوەی دوو رۆژە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی لە یەكەم رۆژی ئەم هەفتەیەدا، 100 دۆلاری ئەمریكی بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.

بابەتی پێشتر

پیاوێكی 72 ساڵان بوو بە باوكی سێ منداڵ

بابەتی دواتر

كەریم عەلی: "ئەمساڵ حكومەت نەوتی دابەشنەكردووە بەڵكو نەوتی فرۆشتووە بە هاوڵاتییان"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share