بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەمەبەستی واستە سەردانیان نەکەن و رێگەپێدراو نییە کەس بە واستە فەریزەی حەج بەدەستبهێنێت.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، “ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كەینەوە کە ده‌یانه‌وێت به مه‌به‌ستی واسته و واسته‌كاری سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره بكه‌ن، به هیچ جۆرێك سه‌ردانمان نه‌كه‌ن چونكه به‌ر له ئێستا و ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵیش هیچ كه‌سێك كه ناوی له تیروپشك نه‌بێت به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكات”.
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پرۆسه‌ی حه‌ج پرۆسه‌یه‌كی ئایینیه و رێگه‌پێدراو نییه هیچ كه‌سێك به‌واسته فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌شڵێت، “ئه‌مساڵ ناوی نوێ بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمارناكرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداریی پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه پارساڵ به هۆی رێككاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا و زۆری ته‌مه‌نیان یان به‌رنه‌كه‌وتنیان به‌هۆی ریزبه‌ندی نەیانتوانیوە حەج بکەن، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵانی پێشوتر ناویان به یه‌ده‌گ ده‌رچووه ئەمساڵ ئەنجامی دەدەن”.