پارێزگاری هەولێر: ماوەی مانگێك مۆڵەت دەدرێتە شوێنە گەشتیارییەكان

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، “ماوەی مانگێك مۆڵەت دەدرێتە شوێنە گەشتیارییەكان بۆ ئەوەی تابلۆكانیان بكەن بە زمانی كوردی و رێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەكان و دەبێت لیستی خواردنەكان بكەن بە كوردی، ئەگەرنا رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزادەدرێن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەمەودوا سەرجەم هاوڵاتییە بیانییەكان كە لە هەولێر كار دەكەن دەبێت فێری كوردی بن و كۆرسی زمانی كوردی وەربگرن.

راشیگەیاند، ئەگەر خاوەنی شوێنە گەشتیاریی و بازرگانییەكان لە ماوەی مانگێكدا تابلۆ و لیستی خواردنەكانیان نەكەن بە كوردی سزا دەدرێن وتیشی، هەڵمەتێكی نیشتمانی رادەگەیەنین و لەو چوارچێوەیەشدا بەرلەوەی رێكاری یاسایی بگرینەبەر بۆ ناونیشان و تابلۆی شوێنە بازرگانیەكان، ماوەی مانگێك و تا 4ی نیسانی ئەمساڵ مۆڵەتیان پێدەدەین بۆئەوەی تابلۆكانیان بگۆڕن بۆ زمانی كوردی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: ئەمشەو ئەم ناوچانە بەفر و کڕێوەی دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمشەو بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامیی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو…
Total
0
Share