بەغداد بڕە پارەیەک بە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێككەوتن كراوە بڕە پارەیەك هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق بدرێتە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە وتێیدا هاتووە، لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و پەیجی سۆشیاڵ میدیا دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە كە گوایە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم دەخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانیی عێراق.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە، ئەوەی هەیە ئەمڕۆ شەممە، لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتدا رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، ئەو “پاداشت” و ” شایستە داراییانە” ی دەدرێتەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمیش بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد گەرمیانی: سودانی بەڵێنیدا كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان چارەسەربكات

سەرۆكی رێکخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنیدا هاوكاربێت لە چارەسەركردنی كێشەكان بە…
Total
0
Share