هەرکی جەوهەر ئاغا: خەڵک تەنیا لەسەر ئەوەی لایکی بۆ ئێمە کردووە لە دەوام فەسڵکراوە

هەرکی جەوهەر ئاغا كوڕی سەرۆكی عەشیرەتی هەركی دەڵێت، “خەڵک هەیە تەنیا لەسەر ئەوەی لایکی بۆ كەسایەتییەكی ئێمە کردووە، لە دەوامەكەی فەسڵکراوە و بۆ ئەوەش بەڵگەمان هەیە”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، هەرکی جەوهەر ئاغا لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی باوكی لە رۆژانی رابردوودا لە بەغداد وتی، بەڵگەیان هەیە و دەیدەن بە دادگا.

بەپێی وتەی هەركی، ئەوەی كراوە بە ئامانجگرتنی عەشیرەتی هەركییە و لە دادگای عێراقی و دادگای نێودەوڵەتییش سكاڵا تۆماردەكەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا جەوهەر ئاغا هەركی سەرۆكی عەشیرەتی هەركی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، لە بەغداد هەوڵی رفاندنی دراوە و پێشتریش هەوڵدراوە تیرۆربكرێت و لایەنێكی سیاسیی بە ئەنجامدانی ئەو هەوڵانە تۆمەتباركرد.

بابەتی پێشتر

بەشدار حەسەن: پانتایی ئازادی لە سلێمانی زیاترە

بابەتی دواتر

پشوودرێژە و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو قۆناغ و دۆخەکاندا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەرکوک.. ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

کەمێک لەمەوبەر لە نزیک فەرش فرۆشەکانی بازاڕی حەسیرەکەی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک کە سیستمەکەی غاز بووە تەقییەوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share