مینێك لە باشووری خانەقین تەقییەوە

لە ناوچەیەكی باشووری خانەقین مینێكی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە شوانكارێك برینداربوو.

رووداوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك مەزارگەی باوە مەحمود لە باشووری قەزای خانەقین روویداوە.

پەیامنێرمان لە گەرمیان پێیڕاگەیاندین، شوانكارێك برینداربووە، ژمارەیەك مەڕوماڵاتیشی مرداربوونەتەوە.

گوماندەكرێت مینەكە لەلایەن پاشماوەی چەكدارانی داعش لە ناوچەكە دانرابێت، پەیامنێرمان وای وت.

ئەوەشی وت، بەهۆی جموجوڵەكانیانەوە لەماوەی رابردوودا هێزە ئەمنییەكان بەهاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەڵمەتێكی گەڕان و كێوماڵیان ئەنجامدا و ژمارەیەك لە چەكدارانی گروپەكەیان كوشت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە…
Total
0
Share