پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاودەكاتەوە و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆك : 19 پلەی سیلیزی

كەركوك : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی

سۆران : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار لەبارەی دامەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستییەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەسەر ناڕەزایی خۆبەخشانی تەندروستیی بڕیاریدا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە لە ناردنی ناوەکانیان بەمەبەستی…
Total
0
Share