لە ساڵرۆژی جەنگی ئۆكرانیادا.. ئەمریكا هەڕەشە دەكات

ساڵێك بەسەر هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا تێدەپەڕێت و ئەمریكا لە ساڵرۆژی لەشكركێشێكەدا هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بۆ سەر روسیا دەكات.

لەو بارەیەوە كارین جان پیێر، وتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سزای نوێ و فراوانتر بەسەر روسیادا دەسەپێندرێت و سزاكانیش سێكتەرە گرنگەكانی روسیا دەگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد وڵاتەكەی بە هەماهەنگی هاوپەیمانەكانی بەردەوامدەبێت لە پشتیوانی ئۆكرانیا دژ بە روسیا.

ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا تێدەپەڕێت، ئەو

ساڵێك بەر لەئێستادا هێرشی سەر ئۆكرانیا دەستیپێكرد بووەتە هۆی كوژرانی دەیان هەزار سەربازری روسی و ئۆكرانی، ملیۆنان ئۆكرانیشی بێماڵ و حاڵ كردووە و ناچاربوون هەڵبێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا مانۆڕی دەستپێكردووە، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت، هێزی ئەتۆمیی بەریتانیا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.…
Total
0
Share