ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دوای دەمەقاڵێکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داوای لێبوردنی لێناکات.
ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە ئاژانسی فۆکس نیوزی راگەیاند، “من رێزی سەرۆک ترەمپ و گەلی ئەمریکا دەگرم، بەڵام پێموانییە کارێکم کردبێت شایەنی ئەوەبێت کە داوای لێبوردنی لێبکەم”.
وتیشی، دەکرێت پەیوەندییەکانی کیێڤ و واشنتۆن ئاسایی بکرێنەوە، پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات مێژووییە و ئەوەشی روویدا ئاساییە و دەکرێت لەنێوان دوو سەرۆک رووبدات، ئۆکرانیاش نایەوێت دۆستایەتی ئەمریکا لەدەستبدات.
جەختیشیکردەوە، هیچ لایەنێک هێندەی ئۆکرانیا نایەوێت کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت کە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە.