رووداوێک لە شەقامی سالم برینداربوونی کەسێکی لێکەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی سالم لە سلێمانی روویدا و بە هۆیەوە کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری (نیسان ـ سەنی) لەسەر شەقامی سالم بەهۆی پابەند نەبوونی شۆفێرەکەی بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و بێ ئاگاییەوە، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستونێکدا کێشا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەنجامی رووداوەکەدا سەرنشینێکی ناو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر دەستگیرکراون

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشکرایکردووە، دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی شەوی ڕابردووی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراون…
Total
0
Share