بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە پارێزگای دهۆك، كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەس برینداربوون.
رووداوەکە کاتژمێر 2:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگەی نێوان سێمێل و خانکێ لە پارێزگای دهۆك روویداوە، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا كامری و كیای دوو تۆنی پێكیانداداوە و لە ئەنجامدا كەسێك گیانیلەدەستداوە و سێ كەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی هاتوچۆی ناوچەكە دەڵێت، جگە لە زیانە گیانییەكانی رووداوەكە، زیانی ماددیی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.