كونسوڵی بەریتانیا پشتیوانی لە پرۆژە زانستییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات

كونسوڵی نوێی بەریتانیا لە سەردانێكیدا بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژە زانستییەكانی وەزارەتەكە نیشاندا و وەزیری خوێندنی باڵاش رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەمان چەندین پڕۆژەى زانستى هاوبەشى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى وڵاتى بەریتانیا هەیەو بەردەوامى پێدەدات.

ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ پێشوازی لە رۆزی کەیڤ، کونسوڵى گشتیى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان كرد و باسى لە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتى بەریتانیا کرد و رایگەیاند، لە قۆناغى داهاتوودا دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان بۆ ئاستێکى فراوانتر پەرەپێبدەین، بەو پێیەى وەزارەتەکەیان لە رابردوودا زۆرترین پرۆژەى زانستیی هاوبەشى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى بەریتانیا هەبوەو زۆرترین وەبەرهێنانی زانستی لە بوارەکانی پەرەپێدانی تواناکان و توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆری ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی بەریتانیا هەبووە.

وتیشی، “هیواخوازین ئەم پەیوەندییە زانستییانە فراوانتر بن و بوارە جیاجیاکانی تایبەت بە گەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا لەخۆبگرێت”.

هەر لە دیدارەكەدا وەزیری خوێندنی باڵا فەرمانی وەزاری کردنەوەی “لقی زانکۆی (University of London) لە هەولێر” رادەستی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کرد.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا خۆشخاڵی خۆی دەربڕی بۆ وەرگرتنی فەرمانی کردنەوەی لقی زانکۆكە لە هەولێر و بەڵێنیدا کە پشتیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت بۆ پاراستنی ئاست و كوالێتیی خوێندن لە لقی زانکۆی ناوبراو و پابەندبوونیان بە یاسا و رێنماییە کارپیكراوەکان لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلمۆنیتەر: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یه‌

تۆڕێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌. تۆڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی لە راپۆرتێكدا دەڵێت، توركیا…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ڕاژە پڕۆژەیەك بۆ پلەبەرزكردنەوە دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی ڕاژە پڕۆژەیەك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share