سبەی موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە سبەینێ موچەی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سبەینێ سێشەممە 15ی کانونی یەکەم موچەی مانگی 10ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت”.

پێشتر وەزارەتی دارایی موچەدی وەزارەتەکانی تەندروستی، پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی و ئابووری، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندنی دابەشکردووە و ئەمڕۆش موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی شار بە یەكێك لە ناوەندەكانی ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانكرا

ئەنجومەنی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان چوار نەخۆشخانەی وەك ناوەندی ڕاهێنان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكان دیاریكردووە، نەخۆشخانەی شار لە…
Total
0
Share