پۆلیسی ھەرێم: تاقیگەی بایۆلۆجیی دی ئێن ئەی-ـمان ھەیە و پشکنینی باوکایەتی ئەنجامدەدەین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس دەڵێت، تاقیگەی بایۆلۆجیی دی ئێن ئەی-ـیان ھەیە و بە بێبەرامبەر پشکنینی باوکایەتی ئەنجامدەدەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ھەرێم رایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە پێتان رادەگەیەنین لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی ھەرێم -بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەکانی تاوان تاقیگەی بایۆلۆجیی دی ئێن ئەی-ـمان ھەیە پشکنینی باوکایەتی “paternity test” ئەنجامدەدەین و بە خۆشحاڵییەوە ئەم خزمەتگوزارییە بە خۆڕاییە”.

جەتیشدەكاتەوە كە “ھیچ تاقیگەیەکی تر بۆی نییە ئەم پشکنینانە بکات و نوێترین ئامێری پشکنینی دی ئێن ئەی-ـمان هەیە كە بە ستانداردی نێودەوڵەتی کاردەکات”.

بابەتی پێشتر

حكومەتی راسپاردە ساڵانە زیاتر لە 168 ملیار دینار لە مووچەی مامۆستایان دەبڕێت

بابەتی دواتر

توركیا: پاش بومەلەرزەكە 20 هەزار سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكرێتەوە

قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكەینەوە. نەبەز عەبدولحەمید،…
Total
0
Share