هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە رەمەزان

بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان تەنها دەنگۆیە و نەبووەتە بڕیار.

کامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەبارەت بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی یەکی 2025 نووسراومان بۆ کراوە و ماوەی سێ رۆژە دەستمان بە دابەشکردنی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان تەنها دەنگۆیە و نەبووەتە بڕیار، تا وەک بڕیار بەدەستمان نەگات ئێمە ناتوانین هیچ شتێکی لەبارەوە بڵێین.

سەبارەت بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ساڵی 2024 کامەران فەتاح رایگەیاند، سەبەتەی دەیەمی خۆراک بە تەواوی دابەشکراوە جگە لە برنج، ئەویش رۆژانە کە بۆمان دێت دابەشی دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: داوامانکرد بەنزین و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم دابینبکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داوامان لە وەزیری نەوتی عێراق کرد بەنزین و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای وێستگەیەکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی وێستگەی رزگاری-شاری جوان چارەسەرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ستیفن بیگن،…
Total
0
Share