هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێران دەکات لە بەستنی رێگای سۆران – سیدەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە لە ئێستادا بەهۆی بارینی بەفر و بەستنی رێگاو شەقامەکانەوە، هاتوچۆکردن لەسەر رێگای (سۆران – سیدەکان) سەختبووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەرچەندە تیمەکان بەردەوامن لە خاوێنکردنەوە و راماڵینی رێگاکان، بەڵام داوا لە شۆفێران دەکەین، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانییان دەبڵ ئەکسل نییە، لەپێناو سەلامەتییاندا هاتووچۆ بە رێگاکەدا نەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share