دەكرێت بە چیرۆكی “لەدایكبوون لەنێو مەرگدا” ناوزەدبكرێت، دوای بومەلەرزەكەی رۆژئاوای كوردستان و سوریا، منداڵێك لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی رووخاودا لەدایكبوو، بەڵام هەر خۆی بە زیندوویی مایەوە و دایك و باوك و چوار خوشك و براكەی بوونە قوربانیی بومەلەرزە.
لە كاتی گەڕانی تیمەكانی فریاگوزاریدا بە دوای بریندارانی بومەلەرزەكەدا لە شاری جەندیریس، كۆرپەكە لە ژێر داروپەردووی ئەو باڵەخانە پێنج نهۆمییەدا دۆزرایەوە كە خانەوادەكەی تیایدا دەژیان.
دۆزینەوەی كۆرپە كچەكە دوای تێپەڕبوونی 10 كاتژمێر لە روودانی بومەلەرزەكە بووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دواتر پوور و مامێكی وەریانگرتووەتەوە و لەسەر ناوی دایكی، ناویانناوە “عەفرا”.