بەنداوێكی دیكە لە هەرێمی كوردستان تەواوكرا

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەنداوی خەنس یەكێكە لەو چوار پڕۆژە بەنداوەی لە ساڵی 2022 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكانی وەزارەتمان تەواوكراوە ،وەك هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژیی بەڕێوەبردنی ئاسایشی ئاو و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەسەرچاوەكانی ئاوی خاكی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە قۆناغی وەرگرتنی سەرەتایدایە، وەكو تێست بۆ تۆكمەیی و بەرگریی بەنداوەكە ئەمساڵ پڕكراوە لە ئاو،

راشیگەیاند، “لە رێگای لیژنەكەوە چاودێریدەكرێت، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی روودەدەن.

جۆری بەنداو: خاكی پڕكراوەیە

شوێن:- دهۆك/ شێخان

دەستپێكردن/ 2010

تەواوكردن/ 2022

توانای خەزن/ حەوت ملیۆن م 3

بەرزی/ 34.5 م

درێژیی/ 195 م لەگەڵ سەرڕێژ

دەرچەی ئاودەر/ دوو بۆری تیرە 90 سم و 50 سم

تێچوو/ 9.22 ملیار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share