بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان 22 هەلی کار رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان و خێزان رایگەیاند، 22 هەلی کاریان هەیە بۆ ناو کامپەکان و بەپێی پارێزگاکان دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم خوازیاران دەکەینەوە، 23/2/2023 دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی سی ڤییەکان.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو 22 هەلی کارە بەمجۆرە دابەشبووە، “چوار کەس پارێزگای سلێمانی، هەشت کەس بۆ هەولێر و 10 کەسیش بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت”، راشیگەیاندووە، دەبێت لە سەبتایتڵی ئیمەیلەکەدا سنووری پارێزگاکە بنووسن.

ئاماژە بەوە کراوە، “ئاگادارتان دەکەینەوە سیڤیەکانتان بۆ ئەو ئیمەیلە ( [email protected] ) بنێرن، ئەوەی ناردوێتی دووبارە بۆ ئەم ئیمەیلە بینێرێت، یان راستەوخۆ بیدەنە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پارێزگای هەولێر”.

مەرجەکان/ بۆ ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن:

-دەرچووی بەشی (دەرووناسی-کۆمەلناسی-یاسا)بێ، یان ئەزموونی کارکردنی لەم بوارانە هەبێت.

–        ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.

–        زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت، زانینی زمانی ئینگلیز چانسی زیاترە.

–        داواکار هیچ پابەندیەکی تری نەبێت، واتە: فەرمانبەر نەبێت لە کەرتی حکومی یان تایبەت دا.

–        پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان یان تاوانە ئابرووبەرەکاندا.

–        کێشەی هاتووچۆی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.

–        شارەزابێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.

–        گرێبەستەکە بۆ ماوەی 10 مانگ دابێت.

–        موچەی مانگانە 400,000 دینارە لەلایەن رێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی باندێكی رفاندن ئاشكرادەكەن كە پەیوەندییان بە رفاندنی بازرگانەكەی سلێمانییەوە ھەبووە

ئاسایشی سلێمانی باندێكی رفاندن ئاشكرادەكەن كە پەیوەندییان بە رفاندنی بازرگانەكەی سلێمانییەوە ھەبووە و لە شاری كوت دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی…
Total
0
Share