بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا هەرێم چاوەڕێی بەغدادە

ماوەی مانگێکی ماوە بۆ هاتنی مانگی رەمەزان تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری لەبارەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان لە هەرێم نەداوە.

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سەبارەت بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا، هیچ بڕیارێکمان لە وەزارەتی بازرگانییەوە بەدەست نەگەیشتووە و چاوەڕێی بڕیاری ئەوانین”.

وتیشی، “بەڵام بەشە خۆراکی مانگی شوبات لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بڕیاری لێدراوە، داوا لە بریکارەکانی خۆراک دەکەین بە تایبەت بریکارەکانی ناوشار دەکەین بە زووترین کات سەردانمان بکەن و پارەکانیان تەسلیم بکەن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بتوانن دابەشی بکەن”.

 

بابەتی پێشتر

رووداوەكانی كوشتن لە هەولێر زیادیانكردووە

بابەتی دواتر

زیاتر لە 140 ملیۆن کەس لە جیهاندا مەترسیی برسێتییان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share