ژمارەیەک لە هێڵە گەرمەکانی سلێمانی لەکارکەوتن

بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە ژمارەیەک لە هێڵە گەرمەکانی سلێمانی لەکارکەوتن و داوادەکرێت تا کاتی چارەسەرکردنی هێڵی جێگرەوە بەکاربهێنن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە جەی سی سی ژمارە (100)ی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە هێڵە گەرمەکانی 115 ی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، 122 ی سەنتەری فریاکەوتن، 106 ی ئاسایش، 104 ی پۆلیس لەکارکەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئەو کاتەی گرفتەکە چارەسەر دەبێت هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 100 ی جەی سی سی بکەن و داواکارییەکانیان دەگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی: لاوەند چوارباخی كە قسەی لەسەر كامێرای پۆینت تو پۆینت كردووە نەخوێندەوارە

لقی سلێمانی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان‌ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف‌ و كاروباری ئایینیی سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند،…
Total
0
Share