نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی کانونی یەکەم بەرزبووەوە بۆ سەروو 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هۆکارەکەشی بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە کە خواستی لەسەر نەوت زیادکردووە لە جیهاندا، سەرەڕای ئەوەش تەقینەوەی کەشتییەکی نەوتی لە سعودیە کاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
نرخی ەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە کردنەوەی بازاڕدا 38 سەنت بەرزبووەوە و کە دەکاتە %8، بەمەش نرخەکەی گەیشتە 50.35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەلایەکی دیکەشەوە نەوتی خاوی تەکساس 32 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە %0.7، بەمەش نرخەکەی گەیشتە 49.89 دۆلار بۆ بەرمیلێک.
یەکێک لە هۆارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات کە کۆمپانیان هافنیای سەنگاپوری تەقینەوەی کەشتییەکی نەوتی لە بەندەری جەدەی سعودیە لە کاتی بەتاڵ کردنیدا ڕاگەیاند.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و تەکساس تەنها لەم چەند هەفتەی ڕابردوودا نەبووە بەڵکو بەردێژایی چەند مانگی ڕابردوو و لە مانگی حوزەیرانەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنای دەستپێکرد و رایگەیاند ڕێکارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ماوەیەکی کەمدا نزیکدا کۆتاییان پێدێت، لەگەڵئەوەشدا خواست لەسەر نەوت لەو وڵاتەدا زیادیکرد کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا.
هۆکارێکی دیکەی جوڵەی بازاڕ، بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیایە کە هیوایەکە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پەیوەندییەکانیان لەدوای چونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتییەکە.