وردەکاری ئاڵۆزییەکەی شەوی ڕابردووی نێوان پەکەکە و پارتی

شەوی ڕابردوو 13 ی کانونی یەکەم، گرژی و شەڕە تەقە لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزێکی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای ئامێدی دروستبوو، بە پێی هەواڵی میدیاکانی پەکەکە لەو گرژییەدا سێ گەریلا برینداربوون.

ڕوداوەکە کاتێک ڕویداوە کە هێزەکەی پارتی لە نزیک گوندی سێگرکێی سەربە قەزای ئامێدی خاڵێکی پشکنینیان داناوە کە ئەو ڕێگەیە گەریلاکانی پەکەکە بەکاریانهێناوە بۆ هاتوچۆ، کاتێک ئۆتۆمبیلێکی پەکەکە بە خاڵە پشکنینەکەدا تێپەڕیووە ڕانەوەستاوە و لەوکاتە تەقەکردن دەستیپێکردووە.

میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی برینداربوونی پێشمەرگە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام پەکەکە ڕایگەیاندووە کە لە گرژییەکەدا سێ گەریلایان برینداربوون.

تا ئێستا هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” بە فەرمی ڕاگەیەنراوی لەسەر ئەم گرژییە نەبووە و هیچ بەرپرسێکی هەپەگەش لەبارەی ڕوداوەکەوە قسەی نەکردووە.

پەکەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتباردەکات بەوەی هێزی ڕەوانەی نزیک لە شوێنی ئەوان کردووە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، پێشمەرگە مافی خۆیەتی تا کۆتا سنوری هەرێم هێز بنێرێت و سنورەکانی بپارێزێت.

پەکەکە نەیشاردووەتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆیشتووەتە سنوری هەرێمەکانی گەریلاوە و ئەوەش ڕەنگە گرژی و ئاڵۆزی دیکە دروستبکات، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەبیانوی تێکدانی ڕەوشی ئەمنیی هەرێم و چۆڵکردنی چەندین گوند لەسەر سنورەکان پەکەکە تۆمەتبار دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان: کاندید هەیە پۆستەری بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە       

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژینگە لەسەروو هەمووشتێکەوە، کاندید هەیە پۆستەری هەڵمەتی بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە و زیانی…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share